18
شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ ڕێبه‌ندان، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شارستانی ڕیگان ئۆتومبێلی خێزانێكی به‌لووچیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “بێهزاد ڕه‌شیدی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشك و زاوایه‌كی به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، بێهزاد گیانی له‌ده‌ست داوه و زاوا و خۆشكه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوون.