له ڕۆژانی ڕابردوودا، كاسبكارێكی خه‌ڵكی فیرووزئاباد و دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و نێهبه‌ندان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی كاسبكارێك له جاده‌ی فیرووزئاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شۆفێره‌كه‌ی به ناوی حسێن فه‌تحی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ئینتزامییه‌كانی نێهبه‌ندان چوار ماتۆڕسه‌واری سووختبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به ناوی “نه‌وید زاروویی به‌لووچ” گیانی به‌خت كردووه. هه‌روه‌ها سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی زابۆل به ناوی نیما ئاقایی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی فه‌راجا له شاری مه‌شهه‌د به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.