كوژران و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی برینداری سنووری نه‌وسوود به‌ ناوی “جه‌بار وه‌یسی پاریاب” به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له‌ سنووری بانه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “بێهنام شه‌ریفیان” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركۆتگه‌رانی ڕژیم بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوی “جه‌بار وه‌یسی پاریاب” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ كه‌ ڕۆژی ٩ی ڕێبه‌ندان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “بێهنام شه‌ریفیان” پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه، ده‌ست و پای به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌. ناوبراو ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بانه به‌سته‌ری كراوه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و سه‌ری به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net