2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران له سنووری مه‌ریوان، كۆڵبه‌رێك گیانی به‌ختكرد و دوو كۆڵبه‌ری دیكه بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی كانی ته‌رمه‌خانی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان به ناوی ئه‌مین گه‌ردی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی به‌ختكردووه. هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی ڕه‌سووڵ فه‌تحی و دانیال ساڵحی خه‌ڵكی ئاوایی دۆپلۆره به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.