ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٠ و ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕ‌ژیم له شاره‌كانی سۆران و ئێرانشار گیانیان له‌ده‌ستدا و شارومه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆری حال وه‌ش، ڕۆژی چوارشه‌ممه، لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شارستانی سیب و سۆران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “سه‌عدۆڵڵا سه‌نجه‌ری” كردووه و ناوبراو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه. ڕۆژی سێشه‌ممه، هێزه‌كانی ڕ‌ژیم له ئێرانشار، تاكسییه‌كی ئێسنه‌پیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه دوو هاووڵاتی لوڕ و به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، شارومه‌نده لوڕه‌كه ناوی “مێهدی حسێن پور” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی یاسووج و دانیشتووی ئێرانشار بووه.