كوژران و برینداربوونی شه‌ش سووختبه‌ر له‌ به‌نده‌رعه‌باس و ده‌شتیاری

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان، چوار سووختبه‌ر له‌وانه مێرمنداڵێك به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ڕووداوی هاتووچۆ له‌ به‌نده‌رعه‌باس و ده‌شتیاری گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو سووختبه‌ری دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شه‌وی سێشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ڕژیم له‌ مێحوه‌ری به‌نده‌رعه‌باس، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و دوو سووختبه‌ر له‌ نێو ئاگردا سووتاون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌ شارستانی ده‌شتیاری، دوو سووختبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “ڕزوان ده‌هانی” ته‌مه‌ن ١١ ساڵ و “واجد(پاشناو نادیار)” گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌ ناوه‌كانی “شۆعه‌یب ده‌هانی” و “محه‌ممه‌د(پاشناو نادیار)” به‌سه‌ختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net