3
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، پێنج سووختبه‌ر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ خاش گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌دوای ئۆتومبێلی سووختبه‌ران دا كه‌وتوون و به‌هۆیه‌وه چه‌ند ماشێنی سووختبه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج سووختبه‌ر له ئاگردا سووتاون و سووختبه‌رێك بریندار بووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه ناسناوی گیانبه‌ختكردووان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.