108
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای سه‌ربازی منبج له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره له‌لایه‌ن توركیاوه ژنێك گیانی له‌ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌رته‌شی توركیا به هاوكاری گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته كاتژمێر ١٢ی شه‌و گونده‌كانی جات، عه‌ون دادات، توخار، كاویكلی، قهرهتوران و ئهریمهی بۆردوومان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ژنێك گیانی له‌ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.