38
پۆلیسی پاكستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له بازاڕێكی هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری ئه‌یاله‌تی به‌لووچستان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی به‌لووچستان، ماتۆڕسیكلێكتی بۆمبڕێژكراوه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ده ژن و منداڵ كه بۆ گڕینی كه‌لووپه‌لی جێژنی ڕهومهزان ڕوویان له بازاڕ كردبوو، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.