118
وته‌بێژی هێزه‌كنی سووریای دیمۆكراتیك ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی توركیا بۆ سه‌ر شار و گونده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، چوار كه‌س له هێزه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١١ كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون.
له ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك دا هاتووه، دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه ٨ جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان و له ئه‌نجامی ئه هێرشانه‌دا، چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون. هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه‌دا له ته‌ل حه‌میسی سه‌ر به شاری قامیشلوو، ئۆتۆمبێل و خانووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراوه‌ته ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١١ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.