45
شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، سه‌بازانی ئه‌رته‌شی سووریه به هاوكاری میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند گوند له ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ١٦ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ڕونگه‌ی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری سووریه، میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی سووریه كوێرانه گوندی دهحیڵهیان له ده‌یره‌زوور تۆپباران كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌دا، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه شه‌ش كه‌سیان منداڵ بوون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.