12
به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی دا سه‌رجه‌م ١٨٣ كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به هۆكاره‌كانی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، سه‌رمابردوویی و ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژرا و بریندار بوون.
له كۆی گشتی ئه‌و ١٨٣ كۆڵبه‌ره، ٥٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٣١ كۆڵبه‌ر بریندار بوون. هه‌روه‌ها ١٤٣ بابه‌ت واته ٧٨ له سه‌دی قوربانیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانیان له‌ده‌ست داوه یان بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه‌دا ١١ كۆڵبه‌ر منداڵی كاڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ بوون و یه‌ك كه‌سیان به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.