48
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هاتنی لافاو له شارستانی سه‌وادكووی مازه‌نده‌ران، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٨ هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و داڕمانی به‌رد، جاده‌ی كهندۆوان داخراوه و مێحوه‌ری گونده‌كانی ئالاشت و دهراسهله به‌هۆی لافاو به‌ستراوه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه‌دا، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه هێشتا ته‌رمی بێسه‌ر و شوێن بووانی ئه‌و ڕووداوه نه‌دۆزاوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوایاندا درێژه‌ی هه‌یه.