كوژران و برینداربوونی ٢٩ هه‌زار كرێكار له‌ ساڵی ١٤٠٢

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

سه‌رۆكی گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌ی سازمانی پزیشكی داد ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی گوڵان ڕایگه‌یاند: ٢٩ هه‌زار و ٤٩٢ كرێكار له‌ ساڵی ١٤٠٢، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كوژران و بریندار بوون.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له‌ كۆی گشتی ئه‌و ٢٩ هه‌زار كرێكاره‌، دوو هه‌زار و ١١٥ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٧ هه‌زار و ٣٧٧ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی سه‌ردانی پزیشكی دادیان كردووه‌، به‌ نیسبه‌ت ساڵی ١٤٠١ پێنج له‌ سه‌د زیادی كردووه‌. له‌ كۆی ئه‌و ٢٧ هه‌زار و ٣٧٧ برینداره‌، هه‌زار و ٤٢٧ كرێكار ژن و  ٢٥ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌سیان پیاو بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ٩٨٣ قوربانی ڕووداوه‌كانی كار به‌ هۆكاری به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی و ٤٧٤ كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنی شتی قورس بووه‌. هه‌روه‌ها به‌رقگرتوویی، سووتان و هه‌ناسه‌ته‌نگی له‌ ڕیزبه‌ندی دواتری هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی كرێكاران بوون، واته‌ ٢٨٩ كرێكار به‌و هۆكارانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net