كوژران و برینداربوونی ٧ كوڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و بانه

 

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌‌ ١٧ و ١٨ی پووشپه‌ڕ، شه‌ش كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون و كاسبكارێك له‌ سنووری بانه به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت بریندار كرا.

به‌یانی دووشه‌ممه‌، پێنج كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود كه‌وتنه‌ به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئه‌یووب محه‌ممه‌دی” گیانی به‌ختكرد و چوار كۆڵبه‌ری دیكه كه‌ ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌ هه‌مان سنوور كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ به‌ ناوی “سینا نادری” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كرابوو. هه‌مان ڕۆژ له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، كاسبكارێك به‌ ناوی “ڕێبوار ڕشیدی” فیشه‌ك به‌ر لاقی كه‌وت و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net