كوژران و برینداربوونی ٨ كه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوانی تاكستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

شه‌وی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندان، ماڵدزراوانی “ئه‌ڵماس خودڕه‌و” له‌به‌رده‌م ماڵی پارێزه‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام ته‌قه‌یان لێ كرا و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ماڵدزراونی “ئه‌ڵماس خودڕه‌و” ماوه‌یه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زایی بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌. شه‌وی هه‌ینی ناڕازیان له‌به‌رده‌م ماڵی پارێزه‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پارێزه‌ره‌ به‌ چه‌كی ڕاوكردن ته‌قه‌ی له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net