28
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌ی پشكنینی دادگوسته‌ری ئیستانبوول و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشه‌یتد پرێس، دوو چه‌كداری سه‌ر به گرووپی ماركسیست- لنینیستی توركیا به چه‌ك هێرشیارن كردۆته سه‌ر بازگه‌ی پشكنینی دادگوسته‌ری ئیستانبوول و كه‌سێكیان كوشتووه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌یان بریندار كردووه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌ر دوو هێرشبه‌ره‌كه‌ش له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس دا كوژراون.