كوژران و برینداربوونی پێنج ئەندامی سپای پاسداران لە سەوڵاوا

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی هێرشی هێزێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ سه‌وڵاوا، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو ئه‌ندامی پڵه‌ به‌رزی سپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وڵاوا به‌ ناوه‌كانیعه‌لیڕه‌زا وه‌لیزاده‌وعه‌لی شیری، كوژراون و بریندارانی ئه‌و هێرشه‌ بۆ ناوه‌نده‌ پزشكییه‌كان ڕاگوێزراون. شایانی باسه‌ میدیاكانی نزیك به‌ سپای پاسداران له‌ باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه‌ نووسیویانه‌ كه‌ به‌ نارنجۆك هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و مۆڵگه‌یه‌ و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ حیزب و لایه‌نێك به‌رپرسیارتی ئه‌م هێرشه‌ چه‌كدارییه‌یان له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net