75
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له شارستانی دێهده‌شتی سه‌ر به پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، دوو ژنی كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و پێنج كرێكاره له‌سه‌ر مه‌زرای ته‌ماته كاریان كردووه و له‌كاتی چوون بۆ سه‌ر كار، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.