31
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌ینی چێندراوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش له ڕۆژئاوای ده‌یره‌زوور، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مێنێكی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش له سه‌ر ڕێگای هاتووچۆی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی جیا به كۆمه‌ڵێك منداڵ دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ست داوه چوار منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی دو كه‌سیان ناجێگیره.