36
دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئۆردووگای ئاواره‌كانی شه‌نگال ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه و دۆخ و ژماره‌ی برینداره‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێكردووه. شایانی باسه كه له ڕووداوێكی دیكه‌دا له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دوو كه‌س بریندار بوون. ئاسایشی سلێمانی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بۆمب ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندار بوون بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.