كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خاكه‌لێوه‌، بۆمبێك له‌ شاری كۆبانی ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌س بریندار بوون و له‌ شاری ڕه‌قه‌، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و دوو ئه‌ندامی قه‌سه‌ده‌ گیانیان به‌خت كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆبانی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌ شاری ڕه‌قه‌، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنین و شه‌ڕ و پێكدادان هاتۆته ئاراوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا دوو هێزی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان به‌خت كردووه‌ و چه‌كدارێكی داعش كوژراوه‌ و چه‌كدارێكی دیكه‌ دستبه‌سه‌ر و گه‌ڕان به‌دوای تیرۆریستانی دیكه‌ی ئه‌و گرووپه به‌رده‌وامه.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net