37
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “خه‌ربه كور” له ناوچه‌ی ماوای سه‌ر به باكووری كوردستان و پاش شه‌ڕ و پێكدادان، دوو كه‌سیان كوشت و دوو شارومه‌ندی دیكه‌یان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا به فڕۆكه‌ی اف ١٦ و هێلیكۆپته‌ره‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی خه‌ربه كور و ناوچه‌كه‌یان گه‌ماڕۆ داوه. پاش دوو ساعه‌ت شه‌ڕ و پێكدادان، دوو كه‌سیان كوشتووه و دوو شارومه‌ندی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئێلح كراون.