ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، پیاوێك له كرماشان به ناوی “محه‌ممه محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ، به چه‌ك هاوژینه‌كه‌ی، دایكی و هه‌روه‌ها كوڕێكی كوشت و پاشان هه‌وڵی كوشتنی خۆی دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به بیانووی كێشه‌ی خێزانی له هه‌ڵمه‌تێكی نائینسانی‌دا سه‌ره‌تا ژنه‌كه‌ی به ناوی “به‌توول محه‌ممه‌دی” ده‌كوژێت و پاشان دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕێكی ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ئه‌وانیش گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها كوڕێكی دیكه‌ی به ناوی “یه‌زدان محه‌ممه‌دی” و هاوژینی یه‌زدان به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن. ناوبراو پاشان كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت. جێگای ئاماژه‌یه له ئێران به هؤی قه‌یرانی ئابوری و هه‌ژاری، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه رو له زیاد بوونه و رۆژانه دانیشتوانێکی زۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به شێوازی جۆراوجۆر ده‌بنه قوربانی.