كوژران و بریندار بوونی سێ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو سوختبه‌ری به‌لووچ به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ناوچه‌ی سیریك، سه‌ر به‌ پارێزگای هۆرمۆزگان، گیانیان له‌ ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ده‌ریایی ڕژیم له‌و ناوچه‌یه‌، به‌ بێ ئاگاداری و به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ به‌له‌مێکی سووختبه‌رانی به‌لووچ كرد كه‌ به‌و‌ هۆیه‌وه‌ دوو سووختبه‌ر به‌ ناوه‌كانیمحه‌ممه‌د خودابه‌خشیته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ،زید مه‌لاحیته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، گیانیان له‌ ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا هاووڵاتیان به‌لووچ كه‌ به‌ هۆی ناچارییه‌وه‌ ڕوو له‌ پیشه‌ی سووختبه‌ری ده‌كه‌ن، باره‌ها له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ سووختبه‌ران گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net