له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه له باغ فه‌یز به چه‌قۆ كوژرا و ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارستانی جه‌هرۆم له ئوستانی فارس، به زه‌ربه‌ی گورزی هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه كۆما.
به پێی زانیارییه‌كان، كوڕێكی گه‌نجی دانیشتووی شارۆچكه‌ی قودس له پارێزگای تاران، دایكی خۆی به بیانووی كێشه‌ی خێزانی به چه‌قۆ له‌به‌رده‌م باغ فه‌یز دا كوشتووه و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی جه‌هرۆم به ناوی دلارا جه‌هاندیده له پێش چاوی دایك و باوكی به زه‌ربه‌ی گورزی هاوسه‌ره‌كه‌ی بریندار و چووه‌ته كۆما. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوژینی دلارا پێشتریش هه‌وڵی خنكاندنی ناوبراوی داوه و كاتێك قوربانی بۆ جاری دووهه‌م داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه، هاوژینه‌كه‌ی پلاماری داوه