59
كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی چادۆرمه‌لوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه. كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چاكسازی له مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.