3

ڕۆژی ڕابردوو، پاش بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له كوردستان و ئێران بۆ مانگرتنی گشتی، خه‌ڵك له شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره‌كانی زاهدان، ئیرانشه‌هر، چابه‌هار و خاش، به كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك، به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌روه‌ها به یه‌كڕیزییه‌كی زۆره‌وه، شه‌قامه‌كانیان چۆڵ نه‌كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بوون.