كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌م پارتی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ستانبوول

شۆرای ژنانی حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان(ده‌م پارتی)، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ستانبوولی توركیا كۆبوونه‌وه‌ و سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

شۆرای ژنانی ده‌م پارتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی دروشمه‌كانیژن،ژیان،ئازادی،ئێران سزای سێداره‌ ڕابگره‌،ئێمه‌ ده‌نگی په‌خشان عه‌زیزینوئازادی بۆ په‌خشان عه‌زیزییان به‌رز كرده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ كورده‌ هۆشداریان به‌ كۆماری ئیسلامی دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net