37
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری ستۆكهۆڵمی سوید كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئێعدامی به‌ربڵاوی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه نیشان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی سوید، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، نیگه‌رانی خۆیان له ئاست ئه‌گه‌ری لهسێدارهڕدانی “عه‌باس دۆریس“، “ڕه‌ه‌زا ڕه‌سایی“، “موجاهد كوركور” و “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داویان له ده‌وڵه‌تی سوید و یه‌كێتی ئورووپا كرد تاكوو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له ئێعدامی ئه‌و چوار بهنكراوه سیاسییه بگرن.