48
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی كۆڵن و فڕانكفورتی ئاڵمان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی یه‌كێتی ئورووپا و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری یه‌كگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بوون.