36
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له شاری فڕانكفۆرت دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.
ئێرانیانی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران هه‌موو حه‌فته‌یێك دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ئازادیخوازان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئئێعدام و قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بوون.