كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژ به ‌كۆماری ئیسلامی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی له‌نده‌ن، فڕانكفۆرت و واشینگتۆن بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ هه‌روه‌ها به‌رز ڕاگرتنی یادی كیانووش سه‌نجه‌ری خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری له‌ندن هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێعدامی جه‌مشید شارمه‌هد، سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌ سه‌ر به‌ندكراوانی ئێكباتان و خۆكوژی كیانووش سه‌نجه‌ری نیشان داوه‌. له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان، ئێرانیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوت ڕژیم، یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨یان به‌رز ڕاگرت و سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر به‌ندكراوانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان، وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی به‌ تووندی شه‌رمه‌زار كرد. له‌ واشینگتۆنی ئه‌مریكاش دژ به‌ كۆماری ئیسلامی ڕێپێوان كرا و خۆپێشانده‌ران خوازیاری محاكمه‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت له‌ دژی مرۆڤایه‌تی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net