ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژینا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی موونیخی ئاڵمان و لاهه‌ی هوله‌ند، دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و هه‌موو ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی حوكمی به‌غی به‌سه‌ریان دا سه‌پێندراوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی په‌تی سێداره‌ن، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون. بریندارانی شۆڕشی ژینا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان به ئێسك و پرووسكی خۆیانه‌وه ئێش و ئازاری نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریان چێژتووه و ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یانیان بۆ ئازادی داوه. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئێعدام قه‌تڵی حكوومه‌تیه و داوا له هه‌موو ئینسانه ئازادیخوازه‌كانی جیهان، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی سیاسی ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته سیستماتیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌مێنن و هه‌ڵویست بگرن.