44
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان و ئۆتریش، دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له شاره‌كانی به‌ڕلین و كۆڵنی ئاڵمان و هه‌روه‌ها شاری ویه‌نی ئۆتریش كۆبوونه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران و ئازادی هه‌موو بندكراوانی سیاسی بوون.