رۆژی ١٦ ی سپتامبر بە بۆنەی دوهەمین سالوەگەری “شۆرشی ژینا، كۆبوونهوهیێك لە شاری “فونخریولا” لە هەرێمی ئاندلوسیای ئسپانیا بە بەشداری کۆمەڵیک خەڵکی ئازادیخوازی ئسپانیایی، ئێرانی، بەهایی، و کوردانی نیشتەجێ ئهو واڵاته بەدوای بانگهوازی کۆمەڵەی کوردانی ئاندلوسیا، بەرێوه چوو.
كوبوونهوهكهبەیەکخولەبێدەنگیبۆڕێزگرتنیادیژینائەمینیوهەمووگیانبەختکردووانیشۆرشیژینابهرێوهچوو. پاشان پەیامی کۆمەڵەی کوردانی ئاندلۆسیا بە زمانی ئسپانیایی خویندرایەوە، دواتر وتاری نوێنەری ئەمنستی ئهنترناسیۆنال پێشکەش کرا، دواتر نوێنەری شارەوانی فوێنخۆرۆلا قسە و باسێکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد. لەلایەن نوێنەری بەهائیەکانی ئەو هەرێمە پەیامێک پێشکەش کرا و دواتر نوێنەری بلووچەکان بە زمانی فارسی پەیامەکەی خوێندەوە. كۆبوونهوهكه بە دروشمی ژن،ژیان،ئازادی بە زمانی کوردی، فارسی و ئسپانیایی لەگەل بەشدای گەرم و گوری بەشداربووان کۆتایی پێهات.