ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری تۆرنتۆی كانادا دژبه سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی بنه‌ماڵه دادخوازانه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كۆبوونه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له مه‌یدانی “مل لاستمهن“ی تۆرنتۆ به‌ڕێوه چووه به دروشمی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ستی پێكردووه و به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون. خۆپێشانده‌ران زیندانی كردنی ماشاڵڵه كه‌ره‌می، ناهید شیرپیش، ڕه‌زا سه‌لمانزاده، كه‌ماڵ له‌تفی، سولماز حه‌سه‌نزاده و نه‌سرین شاكه‌ره‌میان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.