ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووتی گۆتنبێرگی سوید، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و كۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن گرووپی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕێك خراوه و به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌رعه‌باس و به‌رزان محه‌ممه‌دی چالاكی كرێكاری گرتووه. ئاماده‌بووان هه‌روه‌ها شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی شارومه‌ندان، وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵكی ئێرانیان به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم بوون. خۆپێشانده‌ران له كۆتایی دا به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه و تێدا پاڵپشتی خۆیان له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری دووپات كرده‌وه.