ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان دژ به شه‌ڕخوازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئێعدامی به‌ندكراوان خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فتاوچواره‌مین حه‌فته‌ی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره له شاری فڕانكفۆرت كۆبوونهتهو و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕخوازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووان سه‌باره‌ت به چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم پاش ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل هۆشداریان داوه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ بوون.