4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی بلژیك و ئۆتریش له دوو چالاكی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی بلژیك دژ به ناكارامه‌یی كۆماری ئیسلامی و دابین نه‌كردنی ئاو و كاره‌با بۆ خه‌ڵك دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆتریش به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، پشتیوانی خۆیان له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام دووپات كردووه‌ته‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.