كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری ڤییه‌ن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، ئێرانیانی ئازادی خواز هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ژینا، دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر به‌ندكراوان و هه‌وه‌ها سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تی جیهانیسێشه‌ممه‌كانی نابۆ سیداره‌یه‌، به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری گوشاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو وڵاتانی ئازادی خواز بۆ كووماری ئیسلامی بوون، تا كوو حوكمی سێداره‌ی هه‌موو  به‌ندكراوان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net