61
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئۆتریش، ئاڵمان و سوید بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئۆتریش و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاڵمان و سوید كۆبوونه‌ته‌وه و سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به سه‌ر “تووماج ساڵحی” و “مه‌حموود مێهرابی” مه‌حكووم كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی كرێكاری و سنفی بوون.