
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی كۆڵنی ئاڵمان و گۆتنبرگی سۆئد، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له ساڵانی ڕابردوودا حوكمی سێداره‌ی به مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ناڕازیان و هه‌روه‌ها ساز كردنی جه‌وێكی ئه‌منیه‌تی له ئێران به كار هێناوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی بوون.