3

ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی“، به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد، خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، سزادانی تاوانباران و به‌شداربووان له جه‌نایه‌ته‌كانی دژ به خه‌ڵك و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی توندتری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوون.