38
ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوید له ئه‌یاله‌تی كێبێكی كانادا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئازادی “حه‌مید نووری ” نیشان دا.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر، “حه‌مید نووری” له تاوانبارانی ئێعدامه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست له به‌رانبه‌ر ئازادی دوو به‌ندكراوی سویدی له زیندانی ئازاد كرا، له حاڵێكدا به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرابوو. ئازادی ئه‌و جه‌نایه‌تكاره كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی و ئێرانیانی ئازادیخوازی لێ كه‌وته‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه، ئێرانیانی ئازادیخواز له ئه‌یاله‌تی كێبێكی كانادا له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوید كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و مامه‌ڵه‌یه نیشان دا.