48
له به‌رده‌وامی كارزاری سێشه‌ممه‌كانی “نا بۆ ئیعدام“، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانیی ئازادیخواز له شاری میلانی ئیتالیا كۆبوونهوهیێكی ناڕه‌زایه‌تیان دژ به سزای ئێعدام له ئێران به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه، له چوارچێوه‌ی كارزاری سه‌راسه‌ری “نا بۆ ئیعدام“، وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیان به‌ده‌سته‌وه گرت و دژ به به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام زیاد بكه‌ن.