84
ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به توندی مه‌حكووم كرد.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژی ئێعدام ڕێكخرابوو له‌لایه‌ن چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه پێشوازی لێ كرا و ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، دژبه ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون.