36
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌لێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی هوله‌ند له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی دژبه سزای ئێعدام ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری خرۆنینگنی هوله‌ند ئاكسیۆنێكیان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام به‌ڕێوه بردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای پشتیوانی كردن له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام و مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی ٢٢ زیندانی ئێران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.