25
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵان، بازاڕیانی به‌نده‌رعه‌باس دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر كاسبكاران دووكانه‌كانیان داخست و له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ماڵیات كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی بازاڕیانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت باجی له‌سه‌ر داهاتی زێده بردۆته سه‌ره‌وه له حاڵێكدا دۆخی بازاڕ زۆر خراپه و ته‌وه‌ڕۆم و ڕكوودی ئابووری ته‌نگی به كاسبكاران هه‌ڵچنیوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سه‌ركوتی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ناڕازیان و خۆپێشانده‌ران به دروشمی “بێشه‌ره‌ف، بێشه‌ره‌ف” وڵامی هێزه‌كانی حكوومه‌تیان داوه‌ته‌وه.