57
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كۆبوونه‌وه‌ی بریندارانی شۆڕشی ژینا له شاری موونیخی ئاڵمان به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و چالاكییه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادخوازان و بریندارانی شۆڕشی ژینا ڕێكخرابوو له‌لایه‌ن دژبه‌رانی سزای ئێعدام و چالاكانی سیاسی پێشوازی لێ كرا و به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌یانیه‌ی به‌رگری له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به زمانه‌كانی ئاڵمانی، فارسی و كوردی خوێندرا و ئاماده‌بووان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون.